په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان: ئه‌وه‌ى ئێستا به‌رامبه‌ر په‌لكانه ده‌كرێت به‌عس نه‌يكردووه
محه‌ممه‌د ئيحسان: دوای ته‌عریب پرۆسه‌ی به شیعه‌كردنیش ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریبكردن له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئێستا له په‌لكانه رووده‌دات به‌عسيش نه‌يكردووه.
مه‌سعود حه‌يده‌ر له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى كوردستان24دا روونيكرده‌وه، ئێستا به پشتيوانی هێزى سه‌ربازی عه‌ره‌بی هاورده ده‌هێنرێت و ماڵه كورده‌كان داگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له چه‌ند رۆژى رابردوودا به ياوه‌رى ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رى فراكسيۆنه‌كانى يه‌كێتى و كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى گوندى په‌لكانه‌يان كردبوو، بۆ كوردستان 24 دووپاتيكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێستا له گوندی په‌لكانه ده‌كرێت، رژێمی پێشووی به‌عس به‌و هه‌موو دڕندایه‌تیه‌ی خۆی له دژ كورد نه‌یكردووه".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌يان خێزانى عه‌ره‌ب روويانكردووه‌ته‌وه گوندى په‌لكانه‌ى سه‌ر به ناحييه‌ى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ر به قه‌زاى دوبز به مه‌به‌ستى ته‌عريب كردنه‌وه‌ى گونده‌كه و له‌و هه‌وڵه‌شياندا پشتيوانى ميليشياكانى حه‌شد و هێزه عێراقييه‌كانيان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، محه‌ممه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئيداره‌ى هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی هاورده له‌سه‌ر ماڵه كورده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك ناوچه كوردستانییه‌كان كاری ئه‌فسه‌رێكی عێراقی نییه، به‌ڵام راكان جبووری كه ئێستا كراوه‌ته پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت پشتيوانيان ده‌كات.
وه‌زیری پێشووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "دوای ته‌عریب پرۆسه‌ی به شیعه‌كردنیش ده‌ستپێده‌كات".
سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له‌كه‌ركووك و هه‌وڵدان بۆ ته‌عريبكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 دواى ئه‌وه دێت، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا به هۆى "خيانه‌ت"ه‌وه په‌لكێشى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق كرا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و كه‌ركووك راده‌ستى ئه‌و ميليشيايانه كرا و به هۆيه‌وه ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى كه‌ركووك ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ئ.ر