ناشیرنترین بووكی جیهان بوو به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی به جوانییه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد
گوتیان به‌هۆی ناشیرنیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ جیا ده‌بێته‌وه به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رچوو
K24- هه‌ولێر:
له‌رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریداهه‌موو بووكێك ناسناوی شازاده یاخۆد شاژنی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ڵوێستی بوكه‌كه چی بێت ئه‌گه‌ر به ناشیرنترین بووك بناسرێت!، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ناسناوه به بوكێكی رووسی درا و به‌هۆی ناشیرنی روخسار و كێشی زۆری له‌شییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان وێنه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبوونه‌وه.

وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و بوكه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا له سه‌رجه‌م وێنه‌كانیدا زۆر دڵخۆش دیاربوو، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌یری وێنه‌كانی كردووه، گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و له‌و باوه‌ڕه‌دابوون ئه‌و هاوسه‌رگیرییه درێژه ناكێشێت و، به‌هۆی ناشیرنی و ناڕێكی روخسار و جه‌سته‌ی بووكه‌كه و جیاوازی نێوان بووك و زاوا، هاوسه‌ره‌كه‌ی له بڕیاری هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك ئه‌و بووكه به رووخسارێكی نوێ و له‌ش و لارێكی رێك وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه ئاراسته‌یكرابوون و، توانی كێشی له‌شی بۆ زیاتر له نیوه‌ی كێشه‌كه‌ی دابه‌زێنێت و ببێته خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان و روخسارێكی سه‌رنجڕاكێش، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی.
له‌ئێستاشدا كه ئه‌و ئافره‌ته دایكی منداڵێكه و توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ددانه‌كانیشی رێك بكاته‌وه، له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروستی رۆژانه گرنگی به‌و جۆره خواردنانه ده‌دات، كه پارێزگاری له رێكی له‌شی ده‌كه‌ن و، وێڕای گۆڕینی ره‌نگی قژی، له‌سه‌ر راهێنانی وه‌رزشی رۆژانه‌ش به‌رده‌وامه و له‌كۆتاییدا توانی هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه سایتی ئه‌لیكترۆنی سی ئێن ئێن تورك بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ئافره‌ته له‌ساڵی 2010 هاوسه‌رگیری كردووه و وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ته‌مه‌نی مرۆڤیش زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌دا روخساره‌كه‌ی بۆ ته‌مه‌نێكی زووتر بگه‌ڕێنێته‌وه.
ھ.ب