دەمیرتاش دەست لەکار دەکێشێتەوە
زیاتر لە ساڵێكە زیندانی كراوە
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، دەست لە پۆستی هاوسەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەڵدەگرێت.
سەرچاوەیەك لە نێو هەدەپە بە کوردستان24 راگەیاند: "سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گەلان، کە زیاتر لە ساڵیکە زیندانی کراوە، لە ماوەی داهاتوودا، دەست لە پۆستەکەی دەکشێتەوە".
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ درێژبوونەوەی پڕۆسەی دادگایی‌کردنی 9 ئەندامی هەدەپە، کە زۆربەیان، زیاتر لە ساڵێکە زیندان کراون.
له 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) له‌گه‌ڵ 11 په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان به تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ده‌ستگیركران.
ھ.م