ئێران.. ناڕازييه‌كان شه‌وان و لايه‌نگرانى ده‌سه‌ڵات به رۆژ خۆپيشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
لايه‌نگرانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئه‌مڕۆ بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا له تارانى پايته‌خت هيچ گردبوونه‌وه‌يه‌كى ناڕه‌زايه‌تى ئه‌وتۆيان ئه‌نجام نه‌داوه، كه ببێته جێى بايه‌خى ئاژانسه نێودهوڵهتييهكان و له به‌رامبه‌ردا لايه‌نگرانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئه‌مڕۆ بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتيوانى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌يان دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى به‌رهه‌ڵستكارى ئێران، شه‌وى رابردوو، له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى تارانى پايته‌خت، خۆپيشاندانى خه‌ڵكى ناڕازى به‌ڕێوه‌چوو و به‌شدارانى خۆپيشاندانه‌كه، درووشمى مردن بۆ خامهنهئييان ده‌وته‌وه (مرگ بر خامنئى)، به‌ڵام هيچ ئاژانسێكى هه‌واڵى زانيارى وردى له باره‌ى ئه‌و رووداوانه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و دڵنيايى له درووستى هه‌واڵه‌كان نه‌داوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕهزايهتيانهدا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران داوايان له پشتيوانه‌كانيان كردووه، خۆپيشاندان و رێپێوانى پشتيوانى له ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام بده‌ن.
له دوو رۆژى رابردوودا خۆپيشاندان و رێپێوانى لايه‌نگرانى ده‌سه‌ڵات ده‌ستيپێكردووه.
له راپۆرتێكدا په‌يامنێرى كه‌ناڵى جه‌زيره رايگه‌ياند، ئامانجى تاران ئه‌وه‌يه به ناڕازييه‌كانى ناوخۆ بڵێت، ئه‌وه‌تا زۆرينه به سياسه‌تى حكومه‌ت رازين.
گوتيشى: په‌يامى ئێران بۆ ده‌ره‌وه ئه‌وه‌يه كه هێشتا خه‌ڵكى ئێران پشتيوانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، بڕياره ئه‌مڕۆ دواى نوێژى هه‌ينى، له 40 ناوچه و گۆڕه‌پانى تارانى پايته‌خت رێپێوانى پشتيوانى بۆ ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئه‌نجام بدرێت.

ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه، دواى پێنج رۆژ له خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى، كه له 28ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى رابردوودا دهستيپێكردبوو، ئێستا ئارامى باڵى به‌سه‌ر زۆرێك له ناوچه‌كاندا كێشاوه و هاوكات هێزه ئه‌منييه‌كان به چڕى بڵاوه‌يان پێكراوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، له سێ رۆژى رابردوودا له تارانى پايته‌خت هيچ جۆره ناڕهزايهتييهك پيشان نه‌دراوه و هه‌ندێك خۆپيشاندانى سنووردار له هه‌ندێك ناوچه ئه‌نجامدراوون، وه‌ك ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌توانراوه دڵنيايى بدرێت له راستى هه‌واڵه‌كان.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، جه‌زيره
و:ئ.ر