شه‌قامی توركیا به خۆپیشاندانه‌كانی ئێران دڵخۆشن
"ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی پیاده ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ژار كردووه"
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشاندانەكانی ئێران لە توركیا لە نزیكەوە تاوتوێ و چاودێری دەكرێن، شەقام تا راددەیەك دلخۆشە بە خۆپیشاندانەكان، پسپۆرانی ئەو وڵاتەش دەڵێن خۆپیشاندانەكان كاریگەرییەكی زۆری ئەمریكا و سعوودیەیان بەسەرەوەیە و ھەرچەندە حكومەت خۆپیشاندانەكان كپیش بكاتەوە، بەڵام بەو ھۆیەوە ناچارە پێداچوونەوە بە سیاسەتی دەرەوەیدا بكات و خواستی ھاوولاتییان تا راددەیەك بێنێتەدی, ئەگەريش نەپرژێتە سەر سیاسەتی ناوخۆیی ئەوا خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرە دەسێنن.
رایێكی باو له‌ناو خه‌ڵكی توركیا له‌باره‌ی دۆخی ئێران هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه زۆرێك له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆیی له وڵاتانی ناوچه‌كه پیاده ده‌كات، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته درووست كردووه و، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خه‌ڵكی ئێرانی هه‌ژار كردووه، چونكه ئێران بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا، داهاتی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات و، خه‌ڵكی خۆشی فه‌رامۆش كردووه.
به‌شێك له پسپۆرانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ن به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش به‌شداری نه‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه رژێمی ئێران سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر كورد له‌و پرسه‌شدا خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌وا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه رووبه‌ڕووی توندترین سزا ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها زۆرێك له شرۆڤه‌كاران باوه‌ڕیان وایه، له كاتێكی نزیكدا ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌ی شه‌قامی ئێران كپ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام بۆئه‌وه پێویسته ئێرانیش له به‌شێك له سیاسه‌ت و پلانه‌كانی بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونه‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا بكشێته‌وه, تاوه‌كو بتوانێت به‌شێك له خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.