به ڤیدیۆ.. په‌كه‌كه دانپێدانانی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی میت بڵاوده‌كاته‌وه
باسی پۆسته‌كانییان ده‌كه‌ن له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگری میت

K24 - هه‌ولێر:
پەکەکە لێدوانی ئەو دوو بەرپرسەی میتی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون، بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە پەکەکە بڵاویکردووەتەوە بەرپرسەکانی میت ناسنامە و پۆستەکانی خۆیان لە دەزگای میت ئاشکرا دەکەن.
لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ده‌رده‌كه‌وێت، بەرپرسەکانی میت ناویان "ئەرهان پەکچەتین" و "ئایدن گونەل"ـە و دەشڵێن, تەندروستیان باشە و پەکەکە ئازار و ئەشکەنجەی نەداون.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی 10 رۆژە بەرپرسانی پەکەکە لێدوانی جیاواز لەبارەی ئەم دوو بەرپرسەی میت بڵاودەکەنەوە, کە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون، بەڵام حکوومەتی تورکیا بێدەنگی هەڵبژاردووە وتا ئێستا هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
دوێنێش گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی میت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا دهردهكهوێتة چه‌ند كه‌سێك به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ژوورێك، كه سێ كه‌سی تێدایه و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و دووانییان ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میتی)ی توركین.
له مانگی ئابی 2017، په‌كه‌كه ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی میتی توركی له شارۆچكه‌ی دوكان راگه‌یاند، كه به نیازبوونه ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكستیهێنا.
له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی میت، نێوانی توركیا و یه‌كێتی رووی له ئاڵۆزی كرد و دواتریش ئه‌نقه‌ره، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره ده‌ركرد.