ئه‌مه‌ریكا دان به هه‌رێمی رۆژئاوای فوراتدا ده‌نێت
ئه‌مه‌ریكا به‌م 10 هه‌نگاوه پاڵپشتی هه‌رێمه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له داهاتوودا، 10 هه‌نگاوی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ده‌گرێته‌به‌ر و هاوشێوه‌ی هه‌رێمێكی لامه‌ركه‌زی له چوارچێوه‌ی سووریا دانی پێداده‌نێت، كه ئێستا هه‌سه‌ده كۆنتڕۆڵی كردووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌م ناوچانه ده‌درێت كه رووبه‌ره‌كه‌ی 28 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، واتا 3 هێنده‌ی رووبه‌ری لوبنان ده‌بێت.
له مانگی ئایار/ مایۆی ساڵی رابردووه‌وه واشنتن و مۆسكۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، رووباری فورات هێلی جیاكه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراته كه هه‌سه‌ده كۆنتڕۆڵی كردووه، له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی رۆژئاوای فورات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووریایه و له‌گه‌ڵ رووسیا كۆنتڕۆڵییان كردووه.

به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ش، ئه‌مه‌ریكا به نیازه ئه‌م 10 هه‌نگاوه‌ی خواره‌وه بگرێته‌به‌ر:
یه‌كه‌م: زیادكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، بڕیاری به‌رده‌وامی پڕچه‌ككردنی ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، واژوو كرا، ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و هێزانه گه‌یشتووه‌ته 25-30 هه‌زار چه‌كدار، له‌و بڕیاره‌شدا، داواكارییه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پشتگوێ خراوه، كه پێشتر داوای راگرتنی پرۆسه‌كه‌ی كردبوو.
دووه‌م: راهێنانی زیاتر به هێزه‌كانی سووریا دیموكرات و گۆڕانكاری له رۆڵیان، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هێزیكی نیزامی و له دوای داعش پارێزگاری له سه‌قامگیری ناوچه‌كان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنان به پۆلیس و گرتنه‌ده‌ستی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ی جموجۆڵی داعشییان تێدا ماوه.
سێیه‌م: به‌هێزكردنی ئه‌نجوومه‌نه ناوچه‌ییه‌كان كه حوكمی ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ره‌ققه و ته‌بقه، كه پێده‌چێت له داهاتوودا بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی فورات.
چواره‌م: دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له رێگه‌ی هاندانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه دارایی و مرۆییه‌كان، وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بڕیاره ره‌ققه بكه‌نه لاس ڤێگاسی رۆژهه‌ڵات.
پێنجه‌م: به‌هێزكردنی خزمه‌تگوزاریی و ژێرخان، له‌گه‌ڵ سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان كه له‌ناوچه‌كه هه‌ن، به‌تایبه‌تیش نه‌وت و گاز و كشتوكاڵ و ئاو، ئێستاش هه‌سه‌ده گرنگترین گێلگه‌ی گاز و نه‌وت و به‌نداوی سووریای له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
شه‌شه‌م: راهێنانی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و دادوه‌ری، پێشتریش بنجامین گریفۆ، گوته‌بێژ به ناوی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ژنه فه‌ره‌نسیانه‌ی له ریزی داعش بوونه و له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیركراون، ئاساییه هه‌ر له‌وێ دادگایی بكرێن، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان توانای ده‌سته‌به‌ركردنی دادگایه‌كی دادوه‌رانه‌یان هه‌یه و رێز له مافی به‌رگریكردن ده‌گرن. ئه‌و لێدوانه‌ش نیگه‌رانی ئه‌ردۆغانی به دوادا هات به‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه، دانپێدانانی ناڕاسته‌وخۆیه به شه‌رعیه‌تی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه.
حه‌وته‌م: دانپێدانانی دیپلۆماسی به‌و ناوچانه، وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، پسپۆڕان كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌ی رمێلان و چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ پێشوازیكردن له دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو. هه‌روه‌ها دابینكردنی پاراستنی ئاسمانی ئه‌و ناوچانه و هێشتنه‌وه‌ی پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی فورات، كه ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار شاره‌زا و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیربوونه و له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان پێكهێناوه.
هه‌شته‌م: واشنتن گوشاره‌كانی چڕده‌كاته‌وه بۆ به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی هه‌سه‌ده و باڵی سیاسییه‌كه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی جنێف له ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن توركیاوه، كه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رۆڵێكی سیاسی به هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده بدرێت.
نۆیه‌م: هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كانی فیدرالی باكوور، كه بڕیار بوو 19ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌رپرسێكی كورد رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه و ئێستا گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.
ده‌یه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی بۆ هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات و دابینكردنی پارێزگاری بۆ هه‌ریمی عفرین و مونبج، كه هه‌سه‌ده‌ی تێدا جێگیر بووه و رووسیاش بنكه‌ی سه‌ربازی و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی دامه‌زراندووه. له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی واشنتن بۆ هاوكاریكردن له نێوان هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی فورات و دیمه‌شق و هێنانه ئارای پرۆسه‌ی راگوزه‌ری سیاسی و لامه‌ركه‌زی.
ا. م