مەلا بەختیار: كەركووك شامی شەریف نییە
"ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له رێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه بێت"
K24 - سلێمانی:
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، مەلا بەختیار رایگەیاند، دوای رووخانی رژێمی سەدام، كورد ھیچ نەماوە نەیكات لە پێناو بونیاتنانەوەی عێراق و دوورخستنەوەی لە مەترسییەكان، لەبارەی بارودۆخی ئێستای كەركووكیش گوتی "نابێ وەك شامی شەریف تەماشای كەركووك بكەین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سەركەوتنەكانی سوپای عێراقیش بەھۆی ھاوكاری پێشمەرگە بوون, بەڵام بەغدا سیاسەتێكی چەوتی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان پیادە كردووە، ئەوەش تەنیا بەرامبەر ئەنجامدانی پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك ریفراندۆم.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، باس له گرنگی و پاراستنی كۆی ده‌ستكه‌وته‌كان كراوه.
نێچیرڤان بارزانی، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی و پارتی، له باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، رایگه‌یاند، به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئاماده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ته‌واوی كێشه‌كان له دوای 2003ه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختیشی له په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه قووڵتر بكرێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌ڵكو پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه.
دووپاتیشی كرده‌وه، مه‌رجی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه، یه‌كڕیزییه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی سێ حزبی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له رێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه بێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و سێ حزبه به‌ر له سه‌ردانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان كۆبوونه‌ته‌وه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان هیچیان باس نه‌كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، ئاگاداری سه‌ردانی ئه‌و شانده نه‌بوونه و به لایانه‌وه باش بووه هه‌موو حزبه‌كان به یه‌كه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و به یه‌كه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانییان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێستا تێپه‌ڕێنن.
له باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه كاری خۆی كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌موو پیلانگێڕییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ناوبه‌رن كه به هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه تێكبده‌ن.
سه‌باره‌ت به واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ست نه‌كراوه یه‌كێتی ئاماده نه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و بابه‌ته‌ش له نێوان سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و بڕیاره هه‌فته داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه بدرێت.