به ڤيديۆ.. له ئه‌ڵمانيا په‌نابه‌رێكى سووريا په‌لامارى خێزانێكى ئێزدى ده‌دات
له لايه‌ن په‌نابه‌رێكى سوورياوه له ئه‌ڵمانيا په‌لامار دراوون
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان چالاكانى كوردى رۆژئاواى كوردستان گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و خێزانه ئێزدييه‌يان بڵاوكرده‌وه، كه له لايه‌ن په‌نابه‌رێكى سوورياوه له ئه‌ڵمانيا په‌لامار دراوون.
روداوه‌كه دوێنێ شه‌ممه له گوندێكى شارى بليفێردى ئه‌ڵمانيا روويداوه.
سه‌لمان ئه‌حمه‌د و هه‌ديه عوسمان، ئه‌و خێزانه ئێزدييه‌ن كه له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون و دواى په‌لاماره‌كه ده‌گريێن.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد، په‌لامارده‌ره‌كه دراوسێيانه و له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستگيركراوه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى سووريايه و وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانيا گيرساوه‌ته‌وه.