فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه: داعش له قه‌ره‌ته‌په و حه‌مرين ده‌ستى به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه
مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتووى ناوچه‌كه درووستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان24، چه‌كدارانى داعش له سنوورى قه‌ره‌ته‌په و زنجيره چياى حه‌مرين ده‌ستى به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتووى ناوچه‌كه درووستكردووه.
فه‌رمانده‌يه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له لێدوانيدا بۆ كوردستان24، زانيارى له بار ه‌ى جموجۆڵه‌كانى داعش ده‌خاته‌ڕوو و هۆشداريش ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه له سنوورى كه‌ركووك و دياله.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و په‌ره‌گرتنى مه‌ترسييه‌كانيان له كاتێكدايه سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعش و كۆتايهێنانى ئه‌و رێكخراوه‌ى له عێراق راگه‌ياندووه.