پەرلەمانی بەریتانیا دۆخی کەرکووك تاوتوێ دەکات
وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
K24 - ھەولێر
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و رۆڵی به‌ریتانیا له‌و پرسه‌دا كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی به‌ریتانیا تایبه‌ت به هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داگیركردنی شاری كه‌ركووك له 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوودا، رۆڵی به‌ریتانیا له‌و رووداوانه‌دا كۆببێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئالیسته‌ر بێرت، وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له حكومه‌تی به‌ریتانیا بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری تۆم هاردی فۆرسیت، كه وه‌زیری پێشووی ده‌وڵه‌ت بووه له حكومه‌تی به‌ریتانی و ئێستاش راوێژكارێكی نافه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئاشكرای كردووه كه به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بهپشتگیرییكردنی حكومه‌تی عێراقی له رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ردا كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كوردی هاوپه‌یمانی لاواز كردووه و هاوكاری تارانیشی كردووه هه‌ژموونی خۆی له عێراق فراوانتر بكات، ئه‌مه‌ش له‌رێگای بێده‌نگبوونیان به‌رامبه‌ر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و ئێران.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی به‌ریتانیا كه بۆ ماوه‌یه‌كیش له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ كاری كردووه، ئاشكرای كردووه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی به‌ریتانیا زانیاری هه‌واڵگری گرنگیان لایه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و هه‌روه‌ها پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئالیسته‌ر بێرت، پرسیاری لێبكرێت كه ئایا له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا هاوڕایه كه تیایدا ده‌ڵێن "ئه‌وه به ته‌واوه‌تی راست نییه به‌وه‌ی بڵێیت حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری ئێران ده‌ستی هه‌بوو له داگیركردنی كه‌ركووكدا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی به‌ریتانیا به رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی راگه‌یاندووه: "له 16 ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه حه‌شدی شه‌عبی له هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن به‌تایبه‌ت له پارێزگای دیاله".
ئاشكراشی كردووه: "حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاریانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فراوانبوونی كاریگه‌ری ئێران له عێراق، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا كه به‌شێوه‌یه‌كی ئەكتیڤانه ویستوویانه ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی به‌ریتانیش ئاشكرای كردووه كه له پشت په‌رده‌وه به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵسوكه‌وت و جموجۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی".