گرافیك.. بارسێلۆنا ریكۆردی ریال مهدرید له بازاری گواستنهوهی یاریزانان شكاند
بارسێلۆنا دهبێته شوێنێك بۆ كۆبوونهوهی ئهستێرهكان
ریال مهدرید له چهند وهرزی رابردووی گواستنهوهی یاریزانان بهسهركردایهتی فلۆرێنتینۆ پێرێز ببووه نهههنگی گرێبهسته گهورهكان و خاوهنی ریكۆردهكان بوو، بهڵام خهریكه جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و بارسێلۆنا له بازاڕی گواستنهوهی یاریزانان شوێنی پێرێز و ریال مهدرید دهگرنهوه و لەم وەرزە ریکۆردی ریال مەدریدیان شکاند
خەریکە بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی ئەستێرەکان و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ بووەتە نەهەنگی گرێبەستە گەورەکان، ئەوەی ریال مەدرید چەند وەرزێک لەمەوبەر دەیکرد، ئێستا بلاوگرانا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئەنجامی دەدات و بارسا لە ریال دەستکراوەتر و کڕیارێکی باشترە.
لە دوایین سێ وەرزی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بارسێلۆنا ٥٦١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە، کەچی ریال مەدرید لەم ماوەیە تەنیا ١٩٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە.
واتە لە دوایین سێ وەرزیدا بارسا دەستکراوەترە و یانە کەتەلۆنییەکە ٣٦٦ ملیۆن یۆرۆی لە ریال مەدرید زیاتر لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە.
ئەم وەرزە بارتۆمیۆ ریکۆردی هەشت وەرز لەمەوبەری ریال مەدریدی شکاند و بووە یەکەم یانە لە وەرزێکدا ٣١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ لە کڕینی یاریزانان خەرج بکات، لەو کاتەی ریال مەدرید لە وەرزی ٢٠٠٩/٢٠١٠ فلۆرێنتینۆ پێرێز ٢٥٧ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان خەرجکرد.
لەم وەرزە تاکو ئێستا بارسێلۆنا ٣٩٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی رابردوو و ئەم زستانە خەرجکردووە، کەچی ریال مەدرید هاوینی رابردوو تەنیا ٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان خەرجکرد و ئەم هاوینەش تاکو ئێستا مێرێنگی هیچ یاریزانێکی نەکڕیوە.
گەرچی ریال مەدرید لە چەند ساڵی رابردوو هەمیشە ریکۆردی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەشکاند، بەڵام پێرێز چەند وەرزێکە زیاتر بە کڕینی یاریزانی لاوەوە سەرقاڵە و کەمتر دەست بۆ گەنجینەی یانەکەی دەبات.