له‌ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی تیرۆركردنی یاریزانێكی كورد ده‌درێت
ئه‌و یاریزانه به‌هۆی پشتگیریكردنی كورد له‌لایه‌ن توركیاوه داواكراوه
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی دادوه‌ری ئه‌ڵمانی رایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشكرایه سه‌ر یاریزانێكی تۆپی پێ، كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده و به پشتگیری كردنی كورد ده‌ناسرێت، دادگا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رووداوه كردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی سایتی سویس ئینفۆی سویسری، ئه‌و یاریزانه ناوی ده‌نیز ناكییه و، له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له دایك و باوكێكی كوردی باكووری كوردستان له‌دایك بووه، شه‌وی رابردوو له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلیهكهی له نزیك شاری دیورنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێكی جام ڕه‌ش ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشت.


ئه‌و یارزانه كورده به رۆژنامه‌ی "دی فیڵت"ی رۆژانه‌ی راگه‌یاندووه: "ده‌كرا بمردبام، چونكه گوللـه‌كان زۆر لهنزیكمهوه تێده‌په‌ڕین، گوللـه‌یه‌ك چامێكی ئۆتۆمۆبیلهكهمی شكاند و یه‌كێكی دیكه‌شیان به‌ته‌نیشت دینگه‌ی جامی پێشه‌وه‌دا ره‌ت بوو"، ئه‌و ده‌ڵێت "گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له ژیانی خۆیدا بینی".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌نیز ناكی به سایتی هه‌فته‌نامه‌ی "دێر شپیگل"ی راگه‌یاندووه: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، ناوی من به‌رده‌وام له لیستی ئامانجكراوانی توركیادا هه‌یه، چونكه پشتگیری له كورد ده‌كه‌م".
له نیسانی ساڵی رابردووش دادگایه‌كی توركیا، به‌پاساوی پشتگیریكردن له تیرۆر، سزای زیندانیكردنی ساڵ و نیوێكی به‌سه‌ر ناكیدا سه‌پاندبوو.
ده‌نیز ناكی، كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه، له ریزی هه‌ڵبژارده‌كانی گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا له چه‌ندین یاری به‌شداری كردووه، گرنگترین ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ش "سانت باولي –FC St. Pauli" و بادر بۆرن. ناكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له باكووری كوردستان كردبوو، دادگای توركیاش سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.