داهاتی پۆلیسی هاتوچۆى هه‌رێم له‌ ساڵێكدا 273 ملیار دینار بووه‌

62 ملیار دینار سزای سه‌رپێچی له‌ شوفێران وه‌رگیراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

ساڵی رابردوو به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیيه‌كانی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 270 ملیار دینار  داهاتیان هه‌بووه‌، كه 62 ملیار دیناری‌ له‌ سزاكانی سه‌رپێچیه‌وه‌‌ به‌ده‌ستهاتووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی گشتيی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ساڵی 2017 دا نزیكه‌ی 273 ملیار دینار داهاتیان راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی داتاكان، زۆرترین داهات له‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی چه‌كی بانكییه‌وه‌ بووه‌، كه‌ زیاتر بووه‌ له‌ 81 ملیار دینار و دوای ئه‌ویش پاره‌ی سزا و سه‌رپێچییه‌كان هاتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 62 ملیار دینار بووه‌.

له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، عەقید ئەسعەد کەریم، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی بەڕێوبەرایەتی گشتيی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئاستی سه‌رپێچی و رووداوه‌كانی هاتووچۆ زیادیان كردووه‌.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0b0b83d6-e231-4b7a-910d-f5c3149a1731/010818ZWA.ism/manifest