به ڤيديۆ.. چركه‌ساتى ته‌قاندنه‌وه‌ى باره‌گاى گروپێكى توندڕه‌وى سووريا ببينه
له شارى ئيدلبى خۆرئاواى سووريا، باره‌گاى سه‌ره‌كى گرووپى "ئه‌جنادى قه‌وقاز" ته‌قێنرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، له شارى ئيدلبى خۆرئاواى سووريا، باره‌گاى سه‌ره‌كى گرووپى "ئه‌جنادى قه‌وقاز" ته‌قێنرايه‌وه.
تا ئێستا هيچ به‌ياننامه‌يه‌كى ره‌سمى له باره‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه گرووپى ميليشيايى ناسراو به "ده‌سته‌ى ئه‌حرارى شام" به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه ناڕه‌سمييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نزيكه‌ى 120 كه‌س به هۆى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌وه كوژراوون و بريندار بوون.
رۆيته‌رز له زارى چالاكانى سوورياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ى كوژراوه‌كان 23 كه‌س بووه و ده‌يانى ديكه بريندار بوونه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى ناوخۆيى باس له كوژرانى 25 كه‌س و برينداربوونى سه‌دانى ديكه ده‌كه‌ن.
و:ئ.ڕ