محه‌ممه‌د دووشيوانى: كه‌ركووك له ده‌ست كورد و ئه‌مريكا چووه و ئێستا ته‌عريب ده‌كرێت
كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د عوسمان دووشيوانى ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ـى كوردستان24 رايگه‌ياند، "ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریب له كهركهكووك و ده‌ورووبه‌ری له هه‌موو كاتێك زیاتره".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: "كه‌ركووك هه‌ر له‌ده‌ست كورد نه‌چووه، به‌ڵكو له ده‌ست ئه‌مریكییه‌كانیش چووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانی عێراق به وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه یه‌كگرتنی كورده".