محه‌ممه‌د دووشيوانى: كه‌ركووك له‌ ده‌ست كورد و ئه‌مريكا چووه‌ و ئێستا ته‌عريب ده‌كرێت

كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

محه‌ممه‌د عوسمان دووشيوانى ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ميانى به‌شداريكردنى له‌‌ به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ـى كوردستان24 رايگه‌ياند، "ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌ كه‌ركه‌كووك و ده‌ورووبه‌ری له‌ هه‌موو كاتێك زیاتره"‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: "كه‌ركووك هه‌ر له‌ده‌ست كورد نه‌چووه‌، به‌ڵكو له‌ ده‌ست ئه‌مریكییه‌كانیش چووه‌". 

هه‌روه‌ها گوتى: "به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق به‌ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".

ده‌شڵێت "تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه‌ یه‌كگرتنی كورده‌". 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0b51ae84-27b0-4246-b822-9f211d6ee440/010718ZNV.ism/manifest