"ئەمریکا ناتوانێت چۆك بە ئێران دابدات"
سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەری نابێت
K24 - ھەولێر
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمریکییەکان تێڕوانینێکی هەڵەیان بەرامبەر بە ئێران هەیە و پێیانوایە وڵاتێکی لاوازە، بەڵام ئێران وڵاتێکی گەورەیە و هیچ سزا و گەمارۆیەک کاریگەری بۆ سەر ئێران نابێت".
گوتیشی: "دەمەوێت بە ئەمریکییەکان بڵێم کارەکانیان ناتوانێت چۆك بە ئێران دابدات".
ئاماژەی بەوەشدا، تاران لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی لە جیهان وناوچەکە بەردەوامدەبێت.