یەكێتی ئەوروپا: لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و عێراق دەست بە گفتوگۆ دەكەین
"دەبێ ته‌واوی پێكهاته‌كان رۆڵیان هه‌بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق"
K24 - برۆكسل
یەكێتی ئەوروپا ستراتیژیەتی نوێی خۆی له عێراق راگه‌یاند و گوته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ش له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ن هاوكاری عێراق بكه‌ن له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه و به‌منزیكانه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆ دەكەن.
كاترین رای، گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بە كوردستان24 گوت: "عێراق ئه‌مڕۆكه له چوارڕیانێكی مێژووییه به‌هۆی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئاماده‌یه هاوكاری عێراقییه‌كان بكات وڵاته‌كه‌ی بنیات بنێته‌وه به به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق، بۆیه زۆر گرنگه كه پڕۆسه‌یه‌كی گشتگر هه‌بێت تاوه‌كو ته‌واوی پێكهاته‌كان رۆڵیان هه‌بێت له‌و بنیاتنانه‌وه‌یه".
گوتیشی: "ئێمه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان".