"ئەوەی عەبادی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان دەیكات نە دەستوورییە و نە ئهخلاقی"
گرتنەبەری رێوشوقێنەكان تەنھا بۆ خۆ سەپاندنە
K24 - ھەولێر
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەمارۆ خستنە سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان و سزادانی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حكومەتی عێراق، نە دەستوورییە و نە ئەخلاقییە.
موسەنا ئەمین، بە كوردستان24 گوت: "سوور بوونی عەبادی لەسەر رادەستكردنی دەروازە سنوورییەكان، ئەوە دەسەلمێنێ كە ئەوان ئێمە بە عێراقی نازانن، ئەی ئێمە وەك كورد دەروازەكان بەرێوەنابەین، دەتوانێ وەك چۆن چاودێری بەغدا و بەسرە دەكات ئاواش چاودێری دەروازە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان بكات، حكومەتی ھەرێم چەند جارێك رایگەیاندووە، با حكومەتی عێراق بێت و چاودێری بكات، بەڵام داخستنی دەروازە و فڕۆكەخانەكان بەبێ ھۆكار سزادانی بە كۆمەڵی خەڵكی كوردستان، تەنھا خۆسەپاندنە و ھیچ تر".
گوتیشی: "عەبادی بە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، خەڵكی كوردستان ئازار دەدات، برسیكردنی ھاووڵاتیانی كوردستان دەكات بە كەرستەی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان، ئەوەی دەیكات بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان، نە دەستوورییە و نە یاساییە نە ئەخلاقیشە".