وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روانگه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ پرسى كورد ده‌خاته‌ڕوو
داواى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دانووستانى توركيا و په‌كه‌كه و به‌شدارى په‌يه‌ده له پرۆسه‌ى سياسى سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ى هه‌رێمى كوردستان و رووداوه‌كانى دواى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى كورد له سووريا و توركيا، ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى به‌ريتانيا (په‌رله‌مان) به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌ليستاير بێرت، كۆبووه‌وه. له وه‌ڵامى پرسيارى په‌رله‌مانتاراندا، بێرت باسى له روانگه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تايبه‌تى پرسى كورد له عێراق و توركيا و سووريا كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ئاشتيى كێشه و ململانێ سياسييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
خۆپيشاندانه‌كانى سلێمانى
له باره‌ى پرسى خۆپيشاندانه ناوخۆييه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، بێرت گوتى: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى زاره‌كى و به‌ريه‌ك كه‌وتن له نێوان لايه‌نه‌كان هه‌بووه و كێشه‌ى نه‌وت سه‌ريهه‌ڵداوه و حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندييه داراييه‌كانى له ده‌ستداوه و هه‌ندێك كێشه‌ى ديكه له ده‌ره‌وه‌ى سنوور و ناو هه‌رێمه‌كه هه‌ن بوونه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپيشاندانه‌كان له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان".
ريفراندۆم ئامانجى دياره
سه‌باره‌ت به پرسى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كه له 25ى ئه‌يلوولى ساڵى رابردوو به به‌شدارى زۆرينه‌ى ره‌هاى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌نجامدرا، بێرت گوتى: "ئێمه روونمانكرده‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان كه ريفراندۆم له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و شه‌ڕى داعش نه‌بووه و وتمان ده‌بێت به رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ عێراق. ئه‌وه‌ش واته سياسه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقى يه‌كگرتوو نه‌ك دابه‌شكارى. ئێمه به به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێممان نه‌ده‌زانى كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن و راوێژكاريشمان پێشكه‌ش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد و ئه‌و خواسته‌ش كه هه‌يه ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى بێت و له چوار وڵاتى ناوچه‌كه كورد هه‌ن و به‌ريه‌ككه‌وتن رووده‌دات و ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام ده‌بن تا چاره‌سه‌رى سياسى نه‌دۆزرێته‌وه. پێمان وابوو، ده‌زانين ئه‌و هه‌سته هه‌يه، ئه‌مه په‌يوه‌ندى نييه به ناپاكى و ئه‌گه‌ر هاوڕا نه‌بين واتاى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت ئێمه ناپاك بووين له‌گه‌ڵيان، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن هه‌بوايه له نێوان عێراق و هه‌رێم ئه‌وا بڕيارى گه‌له‌كانيان ده‌بوو".
"له خواستى كورد تێده‌گه‌ين"
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌گه‌ڵ باڵيۆزى خۆمان ئه‌و كات قسه‌مان كرد و ئێمه له خواستى كورد تێده‌گه‌ين، به‌ڵام ئه‌و خواستانه نايه‌نه دى تا به رێككه‌وتن و له چوارچێوه‌ى دانووستان و دامه‌زراوه‌كان نه‌يه‌ته‌دى. ئێمه روون بووين له هه‌ڵوێسته‌كانمان".

"ريفراندۆم فشاره و كورد سه‌ربه‌خۆيى ده‌وێت"
روونيشيكرده‌وه، "ريفراندۆم، ريفراندۆمه، من له‌وێ بووم نه‌مانده‌زانى رۆژى دواى ريفراندۆم چى رووده‌دات، هيچ گومانمان نه‌بوو ريفراندۆمه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆيى نه‌بووبێت. ريفراندۆم له‌سه‌ر كارته‌كانى كورد بوو. به‌ڵام ده‌رهاويشته‌كانى جێى گومان نه‌بوون. خۆى ريفراندۆم فشاره و ئامانجى دياريكراوى هه‌يه و ئامانجه‌كانيش هه‌ر فشاره و ئومێده‌وارين چاره‌سه‌رێك به ديالۆگ درووست ببێت و بينيمان دواى ريفراندۆم هه‌ستيارى زۆر هه‌يه و ده‌بێت رێگه‌يه‌كى ديكه بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى دواى ريفراندۆميش به هاوبه‌شى مامه‌ڵه‌يان پێوه بكرێت".
بێرت گوتيشى: "هه‌ميشه پرسى سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمى كورد له ئارادايه، هه‌ميشه سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆم له پلانى كورد بووه".
"گفتوگۆ رێگه‌چاره‌يه"
وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌ليستاير بێرت، له وه‌ڵامى پرسيارى په‌رله‌مانتاراندا ئه‌وه‌شى گوت: "به‌ريتانيا به‌رده‌وام هه‌وڵى ده‌دا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان بكات و پێشمان وابوو، ريفراندۆم دواده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌وه رووى نه‌دا".

"هه‌ولێر له به‌غدا نيگه‌رانه"
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ندێك هۆكارى راسته‌قينه هه‌ن، كه هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا نيگه‌رانه و ريفراندۆم ده‌رهاويشته‌ى ئه‌و پابه‌ندنه‌بوونه‌ى به‌غدايه و داواشمان لێ نه‌كراوه رۆڵى سه‌ره‌كى بگێڕێن له ميانگيرى و سه‌ردانى عێراقيش ده‌كه‌ين و بۆ ئه‌وه‌ى بزانين له نێوانياندا چۆن هاوكار بين".
"ناپاكيمان له كورد نه‌كردووه"
سه‌باره‌ت به لۆمه‌كردنى به‌ريتانيا له لايه‌ن كورده‌وه، ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا گوتى: "ئێمه داوام لێ نه‌كراوه رۆڵمان هه‌بێت و ئه‌وه‌ى گرنگه چاره‌سه‌رێكى ناوخۆيى بدۆزرێته‌وه نه‌ك ده‌ره‌كى و به بێ داواكردن ناتوانين ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مه پرسێكه ده‌بێت له نێوان عێراقييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و كێشه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆجێيى و نه‌وت و سنوور و داهات هه‌يه و نابێت وڵاتى ده‌ره‌كى كاريگه‌رى درووست بكات و گونجاويش نييه بۆ به‌ريتانيا ده‌ستتێوه‌ردان بكات بۆ كێشه‌يه‌كى وا و ئێمه به روونى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه گفتوگۆمان كردووه و دواى ريفراندۆميش داوامان كردووه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه درێژخايه‌نه‌كان بدۆزرێته‌وه".
له باره‌ى پشتكردنه كورد كه هاوپه‌يمانى به‌ريتانيا بووه و له وتارێكدا له رۆژنامه‌ى گارديان باسكراوه، ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا گوتى: "من ئاگادار نيم له‌وه‌ى پشتمان كردبێته كورد و ناپاكيمان كردبێت".
ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران
له باره‌ى درووستكردنى هێڵى وشكانى له ئێرانه‌وه بۆ لوبنان، بێرت گوتى: "ناتوانم له باره‌ى بابه‌تى هه‌واڵگرى هيچ لێدوانێك بده‌م".
گوتيشى: "باس له ده‌ستتێوه‌ردانى دوژمنكارانه ده‌كه‌م، ئه‌ويش تێوه‌گلانى ئێرانه له ناوچه‌كه و ئه‌مه كاتێكى زۆره به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر ره‌تيبكه‌ينه‌وه هه‌ڵه‌يه‌ن. ئێمه‌ش له رووى ديپلۆماسى و به پراكتيكى و فيزيكى له‌سه‌ر زه‌وى بووين و له هه‌رێمه‌كه دوور نه‌كه‌وتووينه‌ته‌وه".
"له هه‌رێم دوور نه‌كه‌وتووينه‌ته‌وه"
هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌زانين جياوازى هه‌يه له‌سه‌ر داهاتووى خۆيان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا و به‌ريتانياش ناتوانێت ده‌ستتێوه‌ردان بكات و ده‌بێت چاره‌سه‌رى سياسى بدۆزرێته‌وه و نابێت زه‌مينه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى گرووپى وه‌ك داعش بڕه‌خسێت و داوا ده‌كه‌ين له لايه‌نه‌كان هيچ كرده‌يه‌كى سه‌ربازى ئه‌نجام نه‌ده‌ن، كه سه‌قامگيرى ناوچه‌كه له‌بار به‌رێت و ئێمه ده‌زانين چى ده‌گوزه‌رێت و ده‌زانين حه‌شدى شه‌عبى له لايه‌ن لايه‌نێكى ده‌ره‌كييه‌وه ئاراسته ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ين عێراق خۆى بڕيار بدات نه‌ك له ده‌ره‌وه هانبدرێت و پرسى سه‌ربه‌خۆيى كورد و يه‌كگرتوويى عێراق ده‌بێت به وتوێژ و دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت".
"لابردنى ناوى كوردستان به مه‌به‌ست نه‌بووه"
بێرت له باره‌ى گۆڕينى ناوى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى كونسوڵخانه‌ى به‌ريتانيا له هه‌ولێر، گوتى: "كونسوڵخانه‌ى ئێمه به‌رده‌وامه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و داواى لێبوردن ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر گۆڕينى ناوه‌كه تێگه‌يشتنى واى لێكه‌وتبێته‌وه و په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نه‌گۆڕاوه و ته‌نيا ناوه‌كه له فه‌يسبووك درێژبووه كورت كراوه‌ته‌وه و له لايه‌ن هه‌رێميشه‌وه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى ئه‌وتۆ پيشان نه‌دراوه له باره‌ى گۆڕينى ناوه‌كه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "ئێمه به‌رده‌وامين له په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و دڵنياشتان ده‌كه‌مه‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك پێچه‌وانه‌ى پيشه‌يى بوونى خۆمان مامه‌ڵه‌مان نه‌كردووه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى هه‌مووان و دامه‌زراوه حكومى و ناحكومييه‌كان په‌يوه‌نديمان هه‌بێت".

"پێويسته به‌غدا كێشه‌ى زياتر درووست نه‌كات"
ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا سه‌باره‌ت به سياسه‌تى به‌غدا له هه‌مبه‌ر هه‌رێمى كوردستان گوتى: "پێويسته به‌غدا كێشه‌ى زياتر درووست نه‌كات و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات نه‌ك هه‌وڵى درووستكردنى هه‌ستى دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به كوردستان بدات".
گوتيشى: "پێويسته هه‌ردوولا هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بده‌ن و ئێمه نيگه‌رانيين له‌وه‌ها حاڵه‌تێك و نابێت ئه‌مه وه‌ك چه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كان له دژى كورد به‌كاربهێنرێت و ئێمه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانمان بينى و ده‌كرێت خراپتر رووبدات، بۆيه ده‌بێت ئه‌وانه به‌لاوه بنرێن".
سه‌باره‌ت به به‌ريه‌ككه‌وتنه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد بێرت گوتى: "ئه‌مه پرسێكه په‌يوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتى عێراقه‌وه و ده‌بێت به‌ريتانيا هانيان بدات و نابێت به‌غدا به ناوه‌نگيرانه مامه‌ڵه بكات چونكه دژى ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردستانه و ئه‌مه پرسێكه په‌يوه‌سته به خۆيان و ده‌كرێت بوترێت ئه‌و كێشانه به‌ريه‌ككه‌وتنيان لێده‌كه‌وێته‌وه و بۆيه پێويسته رێگه‌چاره بدۆزرێته‌وه و نامانه‌وێت جياكارى ئاينى باڵ به‌سه‌ر عێراقدا بكێشێت و ته‌نانه‌ت سوننه‌كانيش ترسيان له‌وه‌يه په‌راوێز بخرێن و رۆڵى هاوڕێ ده‌ره‌كييه‌كان ئه‌وه‌يه كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوولايه‌ن كاربكه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان".
"به‌غدا هه‌ڵوێستى تونده"
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ڵوێستى زۆر توند دژى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا هه‌يه.. به‌داخه‌وه! هه‌ندێك لايه‌ن زۆر دژى هه‌رێمن و ده‌يانه‌وێت يارى بكه‌ن. ئه‌مه پرۆسه‌يه و ده‌بێت دڵنيا بين له‌وه‌ى به‌ريه‌ككه‌وتن روونه‌دات و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ين لايه‌نه‌كان به‌ره‌و يه‌كێتييه‌كى گشتى هانبده‌ين و ئێمه چاودێرى ده‌كه‌ين و ده‌زانين به هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه فشارى زۆر هه‌ن و پێشبينى ناكه‌م كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كدا چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌بێت بير بكه‌ينه‌وه چۆن ده‌توانين پشت ببه‌ستين به پلانێك كه ئه‌و دوولايه‌نه دانووستان بكه‌ن".

توركيا و په‌كه‌كه
حكومه‌تى به‌ريتانيا به "گرنگ"ـى ده‌زانێت له پێناو سه‌قامگيرى ئاسايشى توركيا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دانووستانى ئاشتى له نێوان توركيا و په‌كه‌كه ده‌ستپێبكات.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌رله‌مانتاراندا سه‌باره‌ت به توركيا و په‌كه‌كه، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌ليستاير بێرت گوتى: "توركيا زۆر په‌رێشانه و ره‌وشێكى ئه‌منى خراپى هه‌يه به هۆى په‌كه‌كه و ده‌بێت ئێمه هه‌وڵ بده‌ين به دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا هاوكارێكى باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نێوان په‌كه‌كه و توركيا".
گوتيشى: "بڕيارى تاكلايه‌نه سه‌ركه‌وتن نييه بۆ هيچ لايه‌كيان و پێمان وايه پشتيوانى توركيا و په‌كه‌كه و هه‌سه‌ده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه بڕوايه‌ك كه به دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌رفه‌تيش بۆ توركيا بڕه‌خسێت كه ئاوڕ له رابرودووى بداته‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "له رابردوودا ئه‌و كاته‌ى توركيا دانووستانى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌بوو، ره‌وشێكى باشترى هه‌بوو. بۆ نا با ئه‌وه بكرێت و پێم وايه ده‌رفه‌تێكى باش ده‌هێنێته پێشه‌وه".
ره‌تيشيكرده‌وه ئاگادارى ئه‌وه بن كه له نێوان په‌كه‌كه و يه‌په‌گه‌دا په‌يوه‌ندى هه‌بێت و گوتى: "ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌مانزانيوه و نيگه‌ران بووين ئه‌گه‌ر راست بێت په‌يوه‌ندييه‌ك له نێوان يه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌دا هه‌بێت نيگه‌رانين".
روونيشيكرده‌وه، "به‌ريتانيا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌به‌ر ده‌ست نييه بيسه‌لمێنێت په‌كه‌كه و په‌يه‌ده و يه‌په‌گه په‌يوه‌ندييان به‌يه‌كه‌وه هه‌بێت و به‌ريتانيا راوێژى داوه‌ته يه‌په‌گه له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و ئه‌و چه‌كانه‌شى دراونه‌ته يه‌په‌گه نه‌گه‌يشتوونه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه و له‌و باره‌يه‌وه هيچ زانيارييه‌كم نييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه له نيگه‌رانى توركيا تێده‌گه‌ين و هيچ چه‌كێكى به‌ريتانى نه‌گه‌يشتووه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه".
ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا ره‌تى نه‌كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك "تيرۆريست" په‌كه‌كه وه‌سفده‌كات و گوتى: "ئه‌و پارته كرده‌وه‌ى تيرۆريستانه‌ى ئه‌نجامداوه".

سووريا و په‌يه‌ده
به‌ريتانيا پشتيوانى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا به به‌شدارى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) ده‌ربڕى و هاوكات له باره‌ى كانتۆنه‌كانى رۆژئاواى كوردستانيشه‌وه رايگه‌ياند، ئه‌وان "بڕيارى تاكلايه‌نه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌رله‌مانتاراندا سه‌باره‌ت به پرسى كورد و يه‌په‌گه و په‌يه‌ده له سووريا، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌ليستاير بێرت گوتى: "ئێمه به گشتيى بڕيارى تاكلايه‌نه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و پێمان وايه چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه سياسييه‌دا ده‌بێت كه ديمستۆرا به نوێنه‌رايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات".
هه‌روه‌ها گوتى: "له رێگه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵيان هه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، "به‌ريتانيا ده‌يه‌وێت پرۆسه‌يه‌كى سياسى گشتيى هه‌بێت و په‌يه‌ده‌ش تێيدا به‌شدار بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "په‌يه‌ده و يه‌په‌گه ئه‌كته‌رى زۆر گرنگى هێزه كوردييه‌كانن له سووريا و ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورديش هه‌ن".
ئ.ر