چاوشئۆغڵو: بەھیچ شێوەیەك خەڵكی كوردستان سزا نادەین

"دەبێت عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/83ed4fd5-f579-49f4-9f41-39aaba34f740/011018AVJ.ism/manifest

K24 - ھەولێر

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت خەڵکی کوردستان سزابدەین، هەروەها هیچ هەنگاوێکیش بە ئاراستەی سزادانی خەڵکی کوردستان نانێین".

 گوتیشی: "دەبێت عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات و پابەندی ماددە دەستوورییەکانی تایبەت بە مافەکانی کورد لە عێراق بێت".

وەزیری دەرەوەی توركیا، ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی داوا دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان قسەیان لەگەڵ بەغدا کردووە.