شه‌لال عه‌بدول: چوونى شاندى جياجيا بۆ به‌غدا پێگه‌ى كورد لاوازتر ده‌كات
سه‌ردانى حزبه‌كان بۆ به‌غدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات
K24 – هه‌ولێر:
قائيمقامى خورماتوو رايده‌گه‌يه‌نێت، چونى لايه‌نه‌كان به جيا بۆ به‌غدا كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌ى كورد ده‌بێت و به‌غدا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت وه‌ك پارێزگاكان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات و روونيشيده‌كاته‌وه، لادرانى له پۆسته‌كه‌ى كارێكى ناياساييه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خورماتوو به ئاماده‌بوونى توركمان و عه‌ره‌به‌كان به ده‌نگى 12 ئه‌ندام له كۆى 21 ئه‌ندام بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى (شه‌لال عه‌بدول)يان دا له پۆستى قائيمقامى شارۆچكه‌كه.
ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خورماتوو به ياساى برێمه‌ر دامه‌زراوه و كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن به يه‌كسانى به‌سه‌ر كورد و عه‌ره‌ب و توركمان دابه‌شكرابوون.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، قائيمقامى خورماتوو، شه‌لال عه‌بدول رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ به ده‌نگى 12 ئه‌ندام له كۆى 21 ده‌نگ بڕيارى لابردنى منيان داوه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له كاتى ده‌سه‌ڵاتى برێمه‌ر دامه‌زراوه، له‌سه‌ر بنچينه‌ى ته‌وافق و هاوسه‌نگى دانراوه و پێكهاته‌كان هه‌ريه‌كيان حه‌وت ئه‌ندامى هه‌يه. كورد پشكى قائيمقامى هه‌بووه و له كۆى 32 پۆست‌دا شه‌ش پۆستى هه‌بووه و زياتر له 16 پۆست به‌ر توركمان كه‌وتووه و عه‌ره‌بيش سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن و شه‌ش پۆستى هه‌بووه".
گوتيشى: "دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وان هه‌وڵيانداوه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كه عه‌ره‌ب بوو گۆڕيان به عه‌ره‌بێكى ديكه كه خۆيان ده‌يانه‌وێت. سه‌رۆكى شاره‌وانى خورماتوويان لابرد كه كورده و به‌ڕێوبه‌رى دابه‌شكردنى كاره‌بايان لابرد. به‌ڕێوبه‌رى ڤێته‌رنه‌ريان لابرد كه كورده و ئه‌مڕۆش بڕيارى ئه‌وه‌يان داوه قائيمقام كه پشكى كورده لابه‌رن. ئه‌مانه گۆڕانكارى سياسيين و چونكه له به‌غدا و تكريت له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون".
شه‌لال عه‌بدول هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وان ده‌ستوور و ياسا ئيتيحادييه‌كان بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان به‌كارده‌هێنن و له ديدى ئه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌يكه‌ين، دژى ده‌ستووره، به‌ڵام بۆ مادده‌ى 140 كه له به‌رژه‌وه‌ندى كورده دانى پێدانانێن و جێبه‌جێى ناكه‌ن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه شه‌لال عه‌بدول گوتى: "به‌غدا راستمان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌ڵێنى زۆر ده‌ده‌ن و جێبه‌جێى ناكه‌ن و بێده‌نگييه‌كه هۆكارى ئه‌وه‌يه پێگه‌ى كورد له به‌غدا كز بووه و تواناى نه‌ماوه. جاران به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق هه‌وڵيانده‌دا ئێمه ببينن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و شاندانه‌ى ده‌چنه به‌غدا به زه‌حمه‌ت ده‌توانن چاويان به‌و به‌رپرسانه بكه‌وێت و زۆر به كه‌مته‌رخه‌ميش گوێيان لێ ده‌گيرێت و هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌يه كورد لاواز بووه. په‌رته‌وازه‌يى ناو ماڵى كورد و چه‌ند وه‌فدى كه ده‌چنه به‌غدا وايكردووه كه‌متر گوێ له كورد بگيرێت، راسته حكومه‌تى هه‌رێم كه‌موكورتى هه‌يه، به‌ڵام پێويسته يه‌كده‌نگ بين و تا به‌م جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، كێشه‌كانمان ئاڵۆزتر بێت و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به‌غدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات".
ئ.ر