ڤالا فه‌ريد: ده‌بێت تاوانبارانى جينۆسايد و ته‌عريب كردنه‌وه‌ى ناوچه داگيركراوه‌كان دادگايى بكرێن
هه‌موو ئه‌وانه‌ى به ناياسايى خانه‌نشين كراوون مووچهكهيان ده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤالا فه‌ريد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، پڕۆژه ياساى چاكسازى خوێندنه‌وه‌ى يه‌كه‌مى بۆ كرا و له لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ئاراسته‌ى ليژنه په‌يوه‌نديداره‌كان كرا و دواتر ليژنه‌كان راپۆرتى خۆيان له باره‌يه‌وه ده‌نووسن و به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆكايه‌تى و هه‌موو په‌رله‌مانتاران و فراكسيۆنه‌كان پشتيوانيان بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ربڕيوه.
ڤالا فه‌ريد گوتى: "ئه‌گه‌ر پڕۆژه ياساكه په‌سند بكرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ى به ناياسايى خانه‌نشين كراوون و مووچه‌يان پێ دراوه، ده‌گرێته‌وه و مووچه‌كانيان ده‌بڕدرێت".
سه‌باره‌ت به تهعريبيش گوتى: "ئه‌وه‌ى دواى داگيركردنى ناوچه كوردستانييه‌كان له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوانى جينۆسايد و تاوانى نێوده‌وڵه‌تين و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانى دادگايى بكرێن و ده‌بێت كار بۆ سزادانى ئه‌نجامده‌ران و سڕينه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "راپۆرته‌كه وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ زمانه بيانييه‌كان و ئاراسته‌ى هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له ئاستى ناوخۆ و عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت و پێويسته ئه‌و پرسه به شێوه‌يه‌كى ياسايى چاره‌سه‌ر بكرێت".
روونيشيكرده‌وه، "تاوانه‌كان به بڕيار ئه‌نجامدراوون و ده‌بێت به به ياسا ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانانه سزا بدرێن".
ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسایی چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكرا و ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان كرا.
تا ئێستا نزیكه‌ی 62 هه‌زار كه‌سی دوو مووچه و سێ مووچه هه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆریش به پله‌ی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر پله‌ی به‌رزی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك ده‌وامیان كردبێت.
پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت له 20 مادده پێكهاتووه، ئێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، سه‌رجه‌م لیژنه پهیوهنديدارهكانی به‌م پرۆژه‌یه كۆبوونه‌وه‌كانیان به دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كه‌ن، تا په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌نگاوی سێیه‌م پێكه‌وه بهاوێژن و داهاتێك بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه و مووچه‌خۆری شایسته و ناشایسته‌ش له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه.