ڤيان ده‌خيل: به‌غدا بڕياره‌كانى دادگاى فيدراڵى جێبه‌جێ ناكات
هه‌ر وه‌ك چۆن بڕیاره‌كانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێن
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق تایبه‌ت به زیاكردنی ژماره‌ی كورسی پێكهاته‌كان، ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی كوردی ئێزدی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به كوردستان24ى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی باشه، به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانەوە جێبه‌جێ ناكرێن، هه‌ر وه‌ك چۆن بڕیاره‌كانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێن.
ڤيان ده‌خيل گوتيشى: ئێستا ئێزدييه‌كان ژماره‌يان له نێوان 500 تا 600 هه‌زار هاووڵاتييه به‌ڵام ته‌نيا كۆتايهكيان هه‌يه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕياره جێبه‌جێ بكرێت بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندى ئێزدييهكانه و ته‌رخانكردنى ئه‌و كورسييانهش هيچ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ى كورسى پارێزگاكانى دهۆك و نه‌ينه‌وا درووست ناكات.