عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌هێز ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی كوردی خانه‌قیندا ده‌گرن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خانه‌قین: عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌ئاگاداری حكومه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه پشتگیری ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
رفعه‌ت مورد ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خانه‌قین رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن له سنووری ئه‌و قه‌زایه به‌رده‌وامه و پشتڕاستی كرده‌وه "عه‌ره‌به هاورده‌كان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پشتگیری ده‌كرن".
ئه‌م قسانه‌ی موراد ئاغا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: "پرۆسه‌ی ته‌عریب له قه‌زای خانه‌قین تادێت فراوانتر ده‌بێت و، عه‌ره‌به هاورده‌كانیش كه پێشتر به‌گوێره‌ی مادده‌ی 140 گه‌ڕێندرابوونه‌وه ناوچه ره‌سه‌نه‌كانیان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌پاره‌یه‌كی زۆر قه‌ره‌بوو كرابوونه‌وه، ئێستاش دووباره گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، كه پێشتریش هاورده‌ی ئه‌و ناوچانه كرابوون"، هه‌روه‌ها گوتی "خێزانه عه‌ره‌به‌كان به‌زۆر ده‌ست به‌سه‌ر خانوو و كێڵگه‌كانی هاووڵاتیاندا ده‌گرن و، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و ناوچانه، هاووڵاتیانی كوردیش توانای رێگریكردنیان نه‌ماوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خانه‌قین جه‌ختی كرده‌وه "پێشتر حكومه‌تی عێراق رێگه‌ی به‌و خێزانه عه‌ره‌بانه نه‌ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و سنووره، به‌ڵام دواتر بڕیاردرا له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه پشتگیریان لێبكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌شێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێكراوه، ره‌تیان كردۆته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه ناوچه‌كه هی كورده و له‌و باوه‌ڕه‌شدان، رۆژێك هه‌ردێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه".