له توركيا وه‌رگه‌ڕانى پاسێك گيانله‌ده‌ستدانى 9 په‌نابه‌ر و برينداربوونى 28ى ديكه‌ى لێكهوتهوه
خه‌ڵكى شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق و مووسڵن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ عێراق له شارۆچكه‌ى سلۆپى باكوورى كوردستان، پاسێك وه‌رگه‌ڕا و له ئه‌نجامدا 9 په‌نابه‌ر گيانيان له‌ده‌ستدا و 28ى ديكه بريندار بوون.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌ممه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئيبراهيم خه‌ليل به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵكى شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق و مووسڵن و له توركياوه ره‌وانه‌ى عێراق كراونه‌ته‌وه.
گوتيشى: كاروانى په‌نابه‌ره‌كان 10 پاس بووه و يه‌كێكيان له ناوچه‌ى سلۆپى وه‌رگه‌ڕاوه.
پشتڕاستيشيكردهوه، كه 9 په‌نابه‌ر گيانيان له‌ده‌ستداوه و 28ى ديكه له ئه‌نجامى ئه‌و رووداوه بريندار بوونه.