شاندێكی ھەرێمی كوردستان لە بەغدایە
لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق دانووستان لەسەر چەند پرسێك دەكەن
K24 - ھەولێر
شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان لەبەغدایە، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق دانووستان لەبارەی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بكەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى كه‌ريم شنگالى، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه شانده‌كه مه‌ولود باوه‌موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنیشی تێدایه سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق و مه‌هدی عه‌لاق، ئه‌منیداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆدەبنەوە و دانووستان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورييه‌كان دەکەن.
ھەروەھا حكومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ گفتۆگۆكردن لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکان و بەرێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان.
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی باڵا دەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەبارەی فرۆکخانەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە.