به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید دیسان شكست، له خراپ بۆ خراپتر
له نێو یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی ڤیاریال دۆڕا
یانه‌ی ریال مه‌درید درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی له‌م وه‌رزدا و له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ڤیاریال دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2018، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ڤیاریالی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 87 كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌كه له دژی مه‌دریدییه‌كان روویدا، كاتێك پاپڵۆ فۆرنالێسی ناوه‌راستكاری ڤیاریال گۆڵێكی كوشنده‌ی له ریال مه‌درید تۆمار كرد و هانده‌رانی یانه‌ی شایانه‌ی كپ كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م به 32 خاڵ مایه‌وه و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا، جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان بارسای پێشه‌نگ له‌گه‌ڵ یانه شایانه‌كه ده‌بێته 19 خاڵ.