باری كەشوھەوای كوردستان
پلەی گەرمی دادەبەزێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
