به ڤیدیۆ.. له 4 خولهك ئارسێناڵیان له سه‌ركه‌وتن بێبه‌ش كرد
ڤینگه‌ر و یاریزانه‌كان به‌ده‌ستی به‌تاڵ بۆ له‌نده‌ن ڕه‌وانه كرانه‌وه
یانه‌ی بۆرنمووس له نێو یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی ئارسێناڵ هێنا و به‌ده‌ستی خاڵی تیپه‌كه‌ی ڤینگه‌ری ڕه‌وانه‌ی له‌نده‌ن كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 23ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی بۆرنموس میوانداریی یانه‌ی ئارسێناڵی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه روویدا، كاتێك له خوله‌كی 52 هیكتۆر بێلێرینی ئیسپانی یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌نی به گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام له خوله‌كانی 70 و 74 یانه‌ی بۆرنمووس دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان له رێگه‌ی یاریزانان (كالیۆم ویلسۆن و جۆردان ئیب) تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌یان له چنگی كوڕانی ڤینگه‌ر ده‌رهێنا.
ئارسن ڤینگه‌ر، به‌هۆی سڕكرانی نه‌یتوانی بێته نێو یاریگه و له‌سه‌ر په‌یژه‌كانه‌وه هانی تیپه‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی هیچی لێ شین نه‌بوو، جگه له شكست و له‌ده‌ستدانی 3 خاڵی یارییه‌كه.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 39 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی تۆتێنهامی پێنجه‌م دووركه‌وته‌وه، یانه‌ی بۆرنمووسیش به 24 خاڵ بۆ خانه‌ی سێزده‌یه‌م هه‌ڵكشا.