یانەی داڵکورد یاریزانه‌ نوێیه‌كانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی سویدی راگه‌یاند

زۆرترین زانیاری له‌ باره‌ی پلان و یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی داڵكورد

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو داڵکورد توانی پلەی دووەمی خولی پلەیەکی سویدی (سوپەرتان) بەدەست بهێنێت، بووە یەکێک لە یانە سەرکەوتووەکان، بەشدار لە خولی نایابی سویدی وەرزی 2018 دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕۆژێکە دەستی بە مەشقەکان کردووە بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێی خولەکە.

لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی لە وڵاتی سوید لە وەرزی زستان لە زۆربەی کاتەکان لە ژێر سفری سەدیەوەیە، یارییەکانی خولی سویدی لە مانگی 4 بەڕێوە دەچێت جیاواز لە خولەکانی تری ئەورووپا لە سەرەتایی ساڵی نوێەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرزی نوێ، کە لە ئێستادا لە وڵاتەکانی تری ئەورووپا یارییەکانی وەرزی نوێ خولەکان بەڕێوە دەچێت.

چەند یاریزانێکی گواستۆتەو ڕیزەکانی

یانەی داڵکورد بۆ بەهێزکردنی تیپەکەی بڕیاریداوە لە چەند هێلێکی یانەکەیەوە بە هێنانی یاریزانی ئەستێرە تیپەکەی تۆکمە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بۆندی لەگەڵ 3 یاریزان ئیمزا کردووە، ئەوانیش یاریزان (ئۆلیڤەر برێگی) نەرویجی لە یانەی ئۆدس بالکلوب و گۆڵپارێزی لاوی سویدی یانەی مالمۆ (ستیخن مۆلهین) و (ئیرفان جاسارێ ڤیچی) یاریزانی بۆسنی یانەی کرووپای گواستەوە ڕیزەکانی لەگەڵ نوێ کردنەوەی بۆندی چەند یاریزانێکی تری یانەکە.

ئامادەکاریەکانی یانەی دالکورد

وا بڕیارە تا 25 ئەم مانگە بەردەوام بێت لە مه‌شقەکانی لە وڵاتی سوید لە یاریگایی تایبەت بە یانەکە دواتر یاریەکی دۆستانە لەگەڵ یانەی فرێج تایبی هەمان وڵات ئەنجام دەدات، لە27 مانگ بۆ ماوەی 10 ڕۆژ تا 7 مانگی داهاتوو کەمپێکی مەشقی لە وڵاتی پورتوگال ئەنجام دەدات و بەشداری پاڵەوانیەتی ئەتلەتیکی دۆستانە دەکات لەم وڵاتە لەگەڵ 3 یانەی وڵاتی سوید

دواتر دەگەڕێتەوە وڵاتی سوید لەسەر مەشقەکانی بەردەوام دەبێت، لە بەرواری 18/2 بەشداری یاریەکانی جامی سویدی دەکات، یانەی دالکورد لە گروپی مەرگ دایە لەگەڵ یانەکانی مالمۆ پاڵەوانی خولی نایاب و برۆما پویکارنا پاڵەوانی خولی سوپەرتان و یێفڵی 12 ڕیزبەندی وەرزی ڕابردوو خولی سوپەرتان

یارییەکانی جامی سویدی

مالمۆ vs دالکورد 18/2 کاتژمێر 7:00 ئێوارە بە کاتی کوردستان

برۆماپیوکارنا vs دالکورد 25/2 کاتژمێر 5:00 ئێوارە بە کاتی کوردستان

دالکورد vs یێفڵی 4/3 کاتژمێر 7:00 ئێوارە بە کاتی کوردستان

بۆ زانین یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایاب (ئالسڤێنسکان)ـی سویدی لە 1/4/2018 دەست پێ دەکات

ئاماده‌كردنی: داره‌وان حه‌مه‌