مه‌ولود باوه موراد: گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌نگاو ده‌نێن
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم: گفتوكان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه ده‌چن
K24- هه‌ولێر:
له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی، مه‌ولود باوه مراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گفتوگۆكان به ئیڕاده‌ی چاره‌سه‌ركردن به‌ڕێوه‌چوون.
باوه موراد جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و دوو رۆژه‌دا تێبینی كراوه ئه‌وه‌یه، گفتوگۆ و دانوستانه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی عێراق كه كه‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌رێمی كوردستانن، پێنج كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێنج ئاستی جیاواز له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدران و، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كان، هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری نراون.