مه‌ولود باوه‌ موراد: گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌نگاو ده‌نێن

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم: گفتوكان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌ ده‌چن

K24- هه‌ولێر:

له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی، مه‌ولود باوه‌ مراد وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گفتوگۆكان به‌ ئیڕاده‌ی چاره‌سه‌ركردن به‌ڕێوه‌چوون.

باوه‌ موراد جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و دوو رۆژه‌دا تێبینی كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌، گفتوگۆ و دانوستانه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی عێراق كه كه‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ هه‌رێمی كوردستانن، پێنج كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێنج ئاستی جیاواز له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدران و، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كان، هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری نراون. ‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c7381465-c95f-49b7-a08e-bfd1ccbd9a66/011518DKY.ism/manifest