ئامانج ره‌حیم: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی وزه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه خێراتر ده‌كات
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم: لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان شانده‌كه‌ی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بوو
K24- هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، "ئەمڕۆ ۱٥ ی ۱ لە هەولێر به‌شداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق "بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، عەلا خزر ئەلیاسری و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمدا كردووه".
ره‌حیم بڵاویكرده‌وه، ئەجێندای کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردن بوو لەسەر دەستنیشانکردنی میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە ناو بوودجە و بەشی هەرێم لە سووتەمەنی. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "لێكتگەیشتنێكی هاوبەش لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە له‌نێوان هه‌ردوولا هەبوو و، بڕیاردرا شاندی حکومەتی فیدڕاڵی داواکارییەکانی هەرێم بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.
دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی هەردوولایە، کە دەستپێکێکی باشە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەكان.
هه‌روه‌ها ره‌حیم ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نەوت و وزه ڕێگە بۆ چارەسەری کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم لە داهاتی عێراق خۆش دەکات، به‌تایبه‌تیش بابەتی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.