"پڕۆژەكەی یەكگرتوو محەلەبی نییە"
"یه‌كگرتوو جیاوازه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ"
K24 - ھەولێر
مه‌ولود باوه‌موراد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو لەگەڵ ئەوەیە حزبەكەی لە حكومەت بمێنێتەوە، راشیدەگەیەنێت ئەو پڕۆژەیەی پێشكەشی حكومەتییان كردووە، خۆ محەلەبی نییە تا بە ماوەیەكی كەم جێبەجێ بكرێت.
سەبارەت بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیەی كە لەلایەن یەكگرتوو دراوە بە حكومەتی ھەرێم، مەولود باوەموراد، بە دەنگی ئەمریكای گوتووە: "خۆ پڕۆژه‌كه محه‌له‌بی نیه، محه‌له‌بی دروستكردنیش بێت كاتی زیاتری ده‌وێت، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێ جێبه‌جێ بكرابوایە خۆی جێبه‌جێی ده‌كرد".
دەشڵێت: "بۆچوونی من وایه كه بمێنینه‌وه له‌ناو حكومه‌ت چونكه ئێستا ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ركه‌وتووه،وا ده‌بینرێت دۆخه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ی ئێستا نێردراوه‌تە په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه ده‌بێته باوكی چاكسازییه‌كان.هه‌روه‌ها هه‌ر خودی ئه‌م حكومه‌ته خۆی ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه".
لەبارەی كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له‌ناو حكومه‌ت له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان مه‌ولود باوه‌موراد دەڵێت: "ئێمه له‌بادینان و دەڤەری زەرد 105هه‌زار ده‌نگده‌رمان هه‌یه، دوای ئه‌وه یه‌كگرتوو جیاوازه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت هه‌موو حیزب و كوتله‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌میش، دوای ئه‌وه كشانه‌وه له‌حكومه‌ت پێویستی به‌ده‌نگی 3/2 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه".
پێشتر یەكگرتوو رایگەیاندبوو، ئەگەر چاكسازی نەكرێت لە حكومەت دەكشێتەوە، بۆ یەكلاكردنەوەی بڕیارەكە دوێنێ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو كۆبووەوە و لەلایەكی دیكەش، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبووه‌وه، بەڵام یەكگرتوو بڕیاری یەكلاكەرەوەی نەدا و چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ دوا بڕیار بدات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه پێشتر پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه دووپات كرایه‌وه.
ھ.م