"به‌هۆی 3 هۆكار ریال مه‌درید ناتوانێت نێیمار بگوازێته‌وه"
پێرێز نایه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی نێیمار خۆی تووشی هه‌مان كێشه‌ی بارسێلۆنا بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز به‌هۆی 3 هۆكار ناتوانێت نێیمار بۆ ریزه‌كانی شایانه بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، پێرێز بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیماری له‌بیری خۆی بردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌م هۆكارانی خواره‌وه.
1ـ تێچووی گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ریال مه‌درید زیاتر له 300 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌ی شایانه ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ خه‌زێنه و هاوسه‌نگی دارایی یانه مه‌دریدییه‌كه دروست ده‌كات.
2ـ نرخی به‌رزی مووچه‌ی نێیمار دا سیلڤا زۆر به‌رزه و له توانای یانه‌ی ریال مه‌درید دا نییه.
3ـ پێرێز ترسی له‌وه هه‌یه گواستنه‌وه‌ی نێیمار به گرێبه‌ستێكی گه‌وره و به مووچه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی یانه‌كه‌ی دروست بكات، وه‌ك چۆن هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا دروست كرد، به‌جۆرێك زۆربه‌ی یاریزانه‌كان به‌هۆی نێیماره‌وه داوای زیادكردنی مووچه و گرێبه‌سته‌كانیان ده‌كرد.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵان، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو له یانه‌ی بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه له خولی لیگ وه‌ن 11 گۆڵی كردووه و له چامپیۆنزلیگیش 6 گۆڵ و له جامی فره‌نساش خاوه‌نی تاكه گۆڵێكه.
.jpg)