كه‌ریم بێنزێما داوای جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كات
بێنزێما سنوورێك بۆ ره‌خنه‌گرانی داده‌نێت
كه‌ریم بێنزێمای فڕه‌نسی ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌خنانه دابنێت كه رووبه‌ڕووی ده‌كرێنه‌وه و ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێڵێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا بێنزێما داوای رۆیشتنی له فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه و ئێستا ئه‌و یاریزانه بیر له داهاتووی خۆی ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی Laliga newsـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یانه‌ی ئارسێناڵ ئاره‌زوو ده‌كات له‌م زستانه بێنزێما به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ بباته ریزه‌كانی، به‌ڵام ریال مه‌درید نایه‌وێت به‌م نرخه ده‌ستبه‌رداری ببێت و 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه داناوه.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆنی فره‌نسی به به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت، له لالیگا ئه‌م وه‌رزه 883 خولهك یاری كردووه، به‌شداریی 12 یاری كردووه و ته‌نیا 2 گۆڵی كردووه.
