"هێزه سنوورپارێزهكه پیلانه‌كانی توركیا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه"
راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده: هێزه‌كه له كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه پێكدێت
K24 - هه‌ولێر:
پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" رایگه‌یاند: "یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی هێزی سنوورپارێز كه واشنتن ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر سنووره‌كانی سووریا پێكیبهێنێ، بۆ پارێزگاریكردنه له سووریا له به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی توركیا كه ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه دابه‌ش بكرێت".
سیهانۆك دیبۆ، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی "په‌یه‌ده" به ئاژانسی نۆڤستی رووسی گوتووه: "ئه‌ركی ئه‌و هێزه‌ی به‌ناوی پاراستنی سنوور پێكدێت، پاراستنی سنووره‌كانی سووریا و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه جه‌نگ ناچاریان ده‌كات هه‌ڵبێن. هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه ناسه‌قامگیریی و ئاژاوه‌كانی سنووری سووریا و توركیایان قۆستووه‌ته‌وه‌و له‌وێوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كانی فیدراڵیی له باكووری سووریا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزه‌كه له كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه پێكدێت، ده‌بێته گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌وه‌ی ریگه له پیلانه‌كانی توركیا بۆ دابه‌شكردنی سووریا بگرێت له‌لایه‌ن توركیاوه".
لای خۆیه‌وه دیمه‌شق به‌و هه‌نگاوه نیگه‌ران بووه‌و درووستكردنی هێز له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا به ده‌ستدرێژییه‌كی روون و راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه ناوبردووه.
توركیاش له سووریا نیگه‌رانتره و ده‌ستی به جووڵه‌ی سه‌ربازی و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ له شاری عه‌فرین كردووه‌و له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و ره‌وشه‌وه، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "به‌مزووانه ناوچه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه گووتی، كۆتایی به "تیرۆریستان" ده‌هێنین".