به ڤیدیۆ.. كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی رۆناڵدینهۆ به‌سه‌ر مێژووی تۆپی پێ
رۆناڵدینهۆ به‌درێسی بارسێلۆنا هانده‌رانی ریال مه‌دریدی ناچار كرد چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ن
رۆناڵدینهۆی سه‌ماكاره به‌رازیلییه‌كه له ته‌مه‌نی 37 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند و له دوای خۆشی دیمه‌نه جادووییه‌كانی نێو یاریگه‌ی كه له ماوه‌ی 20 ساڵی ته‌مه‌نی پێشكه‌شی كرد بۆ هه‌تاهه‌تایه له خه‌یاڵی و بیری هانده‌ران ده‌مێنێته‌وه.
رۆناڵدینهۆ له یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی ده‌ستی به‌یاریكردن كرد، دواتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان روویكرده ئه‌ورووپا و به لێدانه جادووییه‌كانی و سه‌مایه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی داهێنانێكی گه‌وره‌ی له جیهانی تۆپی پێ دروست كرد.
ـ رۆناڵدینهۆ له كاروانی وه‌رزشی خۆی، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاس جادووییه‌كانی بوو، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری یاریزانی هاوڕێی بكات تۆپه‌كه‌ی به ئاراسته‌ی یاریزانه‌كان ده‌هاویشت.
ئه‌م ستایله‌ی رۆناڵدینهۆ، كه سه‌یری یاریزانه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد و تۆپه‌كه‌ی بۆ ده‌نارد، له لایه‌ن زۆرێك له ئه‌ستێره‌كانی جیهان لاسایی كراوه‌ته‌وه كه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانیوه به ئه‌ندازه‌ی رۆناڵدینهۆ ئه‌نجامی بده‌ن، ته‌نانه‌ت كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌مین هه‌وڵی شكستی هێنا.
رۆناڵدینهۆ له‌سه‌رده‌می خۆیدا باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریگه‌كاندا سه‌پاند بوو، ته‌نانه‌ت له كاتی ریكلامكردنیش بێ ركابه‌ر بوو، ته‌نانه‌ت له ریكلامێكی كۆمپانیای نایك 4 جار تۆپی له ستوون دا.
رۆناڵدینهۆ لە مۆندیالی 2002 بە لێدانێکی راستەوخۆ داڤید سیمەنی گۆڵپارێزی بەناوبانگی ئینگڵاندی شەرمەزارکرد و لە کۆتایی دا لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازیل بووە پاڵەوانی مۆندیالی ژاپۆن و کۆریای باشوور.
رۆنی بە جوڵە سەرسوڕهێنەرەکانی و ئاستە بەرزەکەی لە کلاسیکۆی وەرزی 2006/2005ی لالیگا هاندەرانی ریال مەدریدی ناچار کرد چەپڵەی بۆ لێبدەن و وەکو رێزێک بۆ جادووەکانی هەڵستنە سەرپێ.
رۆناڵدینهۆ ساڵانی 2004 و 2005 لەگەڵ بلاوگرانا پێنج نازناوی بەدەستهێنا و ئەو جادووگەرە بڕازیلییە دوو ساڵ لەسەر یەکیش بە بەباشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرا.
رۆناڵدینهۆ لە کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هەشت یانەی جیاواز 441 یاریی ئەنجام دا و 167 گۆڵی تۆمارکرد و لەگەڵ بڕازیلیش لە 97 یاری 33 گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام رۆناڵدینهۆ لە هەموو شتێک زیاتر بە جوڵە سەرنجڕاکێشەکانی ناوبانگی پەیداکردووە و تاهەتایە جادووەکانی لە هزری هەودارانی تۆپی پێ دەمێننەوە و ئەو چیرۆکەی 20 ساڵی خایاند، چەند بەشێکی هەن هەمیشە لەسەر زاری هەوادارانی بارسێلۆنا و بڕازیل دەمێننەوە کاریگەرییەکانی ئەو کوڕە بڕازیلییە لەسەر تۆپی پێ نەوە بۆ نەوە دەگێردرێنەوە.