"دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بادییه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كان: پێشنیازی دواخستنی هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌گرێت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كانه‌وه كه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیان كردبوو تا له مانگی ئایاری داهاتووه‌وه بخریته كاتێكی دیكه و له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكی دیكه‌شه‌وه پاڵپشتی لێكرا‌وه، رایگه‌یاندووه "پێشنیازه‌كه‌یان چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه به تایبه‌تی كوتله‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانی كوردستانیش پاڵپشتیی بكه‌ن و دواخستنیشی له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بادییه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "الاخبار"ـی لوبنانی، دوا كارتی لایه‌نه سوننه‌كان و خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق "سه‌لیم جبووری، كاركردنه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان".
ته‌ئكیدیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و یاسایه كه‌وتووه‌ته پێشینه‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا بخرێته روو".
سه‌رچاوه‌كه‌ی الاخبار ده‌ڵێت: "هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاكه‌كه‌سی نییه، به‌ڵكو چانسێكی باشی له به‌رده‌مدایه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناو یه‌كێتی هێزه‌كانی عێراقه‌وه پاڵپشتی بكرێت و جگه له‌وه‌ش لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پاڵپشتی بكه‌ن. دیارترین ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بن، هاوپه‌یمانی كوردستان و ئه‌وانه‌ن كه پاڵپشتی له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بینن تا حكومه‌تی ئێستا به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی و عه‌بادیش له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه "یه‌كێتی هێزه‌كان په‌نای بۆ پێشنیازێك بردووه تا له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌نھێنی ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن بدرێت، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كوتله‌كان به‌ڵینیانداوه له به‌رژه‌وه‌ندی پێشنیازه‌كه ده‌نگ بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زیاتر له 150 واژۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆكراوه‌ته‌وه تا به‌نهێنی ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بده‌ن".