به‌غدا هێزی زیاتر له كه‌ركووك جێگیر ده‌كات
هاووڵاتیانی كه‌ركووك: شاره‌كه‌یان بووه‌ته سه‌ربازگه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی فیرقه‌ی پۆلیسی فیدراڵ له شه‌ڕی دژ به داعش له شاری موسڵ ته‌واو بوو، ئه‌و هێزانه به بڕیارێكی حه‌یده‌ر عهبادس سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری كه‌ركووك جێگیركران. وه‌ك هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، پارێزگاكه‌یان بووه‌ته سه‌ربازگه و، ئەمەش هەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک قۆڵتر کردووه.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش باس لە دۆخی ئەمنی شارەکە دەکات دەڵێت؛ دۆسێیەی ئەمنی لەدەسەڵاتی ئیدارە و ئەنجومەندا نەماوە.
دوای ڕووداوەکانی 16ى ئۆکتوبەر, زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی کورد لە کەرکووک و خورماتوو، ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لەکاتێکدا هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک بوون، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شارەکەیان، بەڵام حکومەتی عێراق، هێزی زیاتری پەلکێشی شارەکە کرد.
لە ئێستادا دۆسێیەی ئەمنی شاری کەرکوک، لەدەسەڵاتی فیرقەی ئاڵتونی و پۆلیسی فیدڕاڵیدایە، بۆ ئەوەش، هێزە سیاسییە کوردیەکان و هاوڵاتیان داوا دەکەن، هێزەکان لەو شارە بچنه ده‌ره‌وه، بەڵام هێشتا لای حكومه‌تی به‌غدا، ئەو پارێزگایە لە ژێر فەرمانی سەربازیدایە.