به‌ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته تاران و سبه‌ی له‌گه‌ڵ رۆحانی كۆ ده‌بێته‌وه
دوای ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی شاندی هه‌رێمه بۆ ئێران
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌غدای كرد و، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری به‌غداوه دووه‌م قۆناغی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیپێكرد و بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێرانی بڵاویكردبووه‌وه، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی سەردانی ئێران دەکەن و سبەینێش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆدەبنەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی هەوالی مێهر، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاندووه: نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ دەگەنە ئێران، بەڵام سبەینێ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆدەبنەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەن.
دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25 ئه‌یلول و رووداوه‌كانی 16 ئاب، ئه‌مه یه‌كه‌م شاندی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه كه سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.