له كهركووك هێڵێكی ئینتەرنێت راگيرا
سەرجەم کارمەندەکانیان دەرکردووە کارەکانی کۆمپانیاکەشیان راگرتووە
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، چوونەتە سەر کۆمپانیای فاستلینک لە شاری کەرکووک و پاش ئەوەی سەرجەم کارمەندەکانیان دەرکردووە کارەکانی کۆمپانیاکەشیان راگرتووە.
ئەو سەرچاوە گوتیشی: لە ئێستادا هێڵی ئینتەرنێتی فاست لینک بەتەواوی لەسنوری کەرکوک راگیراوەو ئەو هێزەشی کە هاتونەتە سەر کۆمپانیاکە بەبێ ئەوەی هیچ بڵێن، داوای داخستنی کۆمپانیاکەیان کردووە.
كوردستان24 پهيوهنديكرد به بهرپرسانى كۆمپانياى فاست لينك له كهركووك و سهرهڕاى پشتڕاستكردنهوهى ههواڵهكه، ئاماده نهبوون زانيارى زياتر بدهن.