نێچیرڤان بارزانی و عەلی شەمخانی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران تاوتوێ دەكەن
شاندی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حەسەن روحانی كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی و عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تاران لە كۆبوونەوەدان.
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێرانیان كرد. بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمان كۆببێتەوە.
پێشتر كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە سەر داوای فەرمی بەرپرسانی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان سەردانی تاران دەكات. شەوی رابردوو نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە تاران.

.jpg)
.jpg)



