حكومه‌تی عێراق خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دزێته‌وه
عێراق مه‌رجه‌كانی خستۆته روو و هه‌رێمی كوردستانیش قبوڵی كردووه
K24- هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان نیازپاكی خۆی بۆ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی به‌غدا پیشانداوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق نایه‌وێ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، په‌رله‌منتارێكی یه‌كێتییش بۆ كوردستان 24ى ده‌ڵێت, به‌غدا ده‌یه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بۆیه ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتووتربن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان.
ئاماژەکانی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەتەواوی دەرنەکەوتوون، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمیش كۆبونه‌وه‌كه به ده‌ستپێكێكی باش وه‌سفده‌كات، به‌ڵام نووسینگه‌ی عه‌بادی له راگەیێندراوی دوای کۆبوونەوەکە نووسیبووی، بەبێ پابەندبوون بە مەرجەکان، بەغدا ئامادە نييه رێککەوتن لەگەڵ هه‌ولێر بكات.
عەبادی هه‌میشه باس له جێبەجێکردنی دەستوور دەکات، دوای کۆبوونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە تێروتەسەلی مەرجەکانی خۆی خستەڕوو، پارتی هەڵسوکەوتەکانی عەبادی بە ناهاوسەنگ لێکدەداتەوە و پێی وایە, کورد بە تەواوی پابەندی دەستوور بووە و, بەغداش خۆی لەجێبەجێکردنی دەدزێتەوە.
مەرجە سەرەکییەکانی بەغدا سەپاندنی دەسەڵاتی فيدراڵه بەسەر فڕۆکەخان و ده‌روازه سنوورییەکان، هەروەها دانانى دەستێکیش لەسەر ئابووری کوردستان لە ڕێگەی ده‌رهێنان و هه‌نارده كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی و كۆمپانیای سۆمۆه، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی قبوڵ كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیانوو ده‌گرێت وه‌ك سیاسییه‌كان ده‌ڵێن، حكومه‌تی عێراق و خوودی عه‌بادییه, كه دەیەوێت کێشەکان بە هەڵپەسێردراوی بمێننەوە.