ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران دادەبەزێت
"بازرگانان روویان له ده‌روازه‌ی دیكه كردووه"
K24 - چۆمان
ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیووه، بازرگانان و به‌رپرسانی ئیداری ده‌روازه‌كه‌ش ئاماژە بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ ده‌روازه‌كانی دیكه، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌بازرگانان ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دابه‌زیووه‌و له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، چونكه به به‌راورد به ده‌روازه‌كانی دیكه ئه‌م ده‌روازه‌یه به‌هۆی نزیكی رێگاكه خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی كه‌متره.
ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی یه‌كێك له نوسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌و حه‌واڵه‌كردنی دراوه له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، كاری رۆژانه‌ی ئه‌و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بازرگانانی ده‌روازه‌كه‌یه، ئەو ده‌ڵێت: "ئاستی گۆڕینه‌وه‌و حه‌واڵه‌كردنی دراو به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لهدهروازهكه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه".
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران له 95% هاورده‌و به‌ته‌نها له 5% هه‌نارده‌یه، به‌ڵام به‌هۆی دانه‌خرانی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و زووتركردنهوهی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ، به‌شێك له‌بازرگانان كاری بازرگانیان گواستووەته‌وه ئه‌و دوو ده‌روازه‌سنوورییه، به‌هۆیه‌وه ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران دابه‌زیووه.
یەكێك لە بازرگانەكان بە ناوی ئامانج ره‌مزی، كە لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران كار دەكات بە كوردستان24 گوت: "لەبەر ئەوەی پێشتر دەروازەكانی دیكە كرانەوە، بازرگانە گەورەكان بۆ ئەوەی كارەكانیان پەك نەخەن، روویان كردە مەرزەكانی دیكە، ئێستا لەوێ گرێبەستیان كردووە تا گرێبەستەكانیان تەواو نەبێت ناتوانن بگەڕێنەوە حاجی ئۆمەران، ئەمەش ھۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران كەمیكردووە، ھۆكارێكی دیكە قەیرانی داراییە، ئەو بازرگانانەی پارەشیان ھەیە نا‌وێرن خەرجی بكەن".
وه‌فا عه‌بدوڵڵا، بازرگانێكی دیكە و ئەو دەڵێت: "زیانێكی گەورە بەر مەرزی حاجی ئۆمەران كەوتووە، لەبەر ئەوەی بارزگانەكان گرێبەستەكانیان بردووەتە مەرزەكانی دیكە".
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئاماده‌نه‌بوون له‌مباره‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زانیاری بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام به‌شێوه‌ی نافه‌رمی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و بازرگانانه‌ی چوونه دهروازهسنوورییهكانی دیكه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بازرگانی ئێران و توركیا واژوو كردوه‌و دوای به‌كۆتاهاتنی گرێبه‌سته‌كانیان، بۆ كاری بازرگانی ده‌گه‌ڕینه‌وه ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران.
ھ.م