داوا له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرێت ببێته راهێنه‌ری ئارسێناڵ
"تره‌مپ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌تی له هێرشبردن هه‌یه و له به‌رگریش خاوه‌ن دیوارێكی به‌هێزه"
پێرس مۆرگان، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئینگلیزییه و یه‌كێكه له سه‌رسه‌ختترین هانده‌ره‌كانی ئارسێناڵ درێسی یانه‌كه‌ی به دیاری ده‌داته دۆناڵد تره‌مپ.
پێرس مۆرگان له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، درێسێكی ژماره 45ـی به ناوی تره‌مپ به‌خشیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌و پێشكه‌شكاره وێنه‌كه‌ی له تویته‌ری خۆی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و درێسه‌م به تره‌مپ به‌خشی داوام لێكردووه ببێته راهێنه‌ری ئارسێناڵ، چونكه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌تی له هێرشبردن هه‌یه و له به‌رگریش خاوه‌ن دیوارێكی به‌هێزه، ئاره‌زووش ده‌كات خه‌ڵاته گه‌وره‌كان بباته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ پێشتر له كاتی خوێندنی له ئه‌كادێمیای نیویۆرك له ساڵی1960 یاری تۆپی پێی كردووه و له رابردووش‌دا چه‌ندان چالاكی وه‌رزشی جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه.
