كورد به مه‌رج به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات
16ى ئۆكتۆبه‌ر ته‌واوی نه‌خشه‌كانی گۆڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک، بە پاڵپشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسە شیعەکانی بەغدا، بەشێکی زۆری پۆستە ئیداری و ئەمنيیەکانیان لە کورد وەرگرتووهتەوە، ئەمەش هاوسەنگى نێوان پێکهاتەکانی تێکداوە، بۆیە کورد دوورخستنەوەی بەڕێوهبەرەکانی بە نایاسایی دەزانێت، چونکە پێيوایە لەدەرەوەی رێنمایيە کار پێکراوەکانە.
لەنوێترین هەوڵیشدا، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، گەڕانەوەی بەرپرسە کوردەکانی بۆ پۆستەکانیان و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، کردووه‌تە مەرجی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان لەو پارێزگایە.