به‌ ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی خۆكوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی زاخۆ

له‌سه‌ر پردی ده‌لال كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

K24 - زاخۆ:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گه‌نجێك له‌سه‌ر پردی ده‌لال له‌ زاخۆ، به‌ گوللـه‌یه‌كی ده‌مانچه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجه‌كه‌ جلێكی ره‌شی پۆشیوه‌ و ده‌مانچه‌كه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌، دواجار لووله‌ی ده‌مانچه‌كه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌ری خۆی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی ده‌هێنێت.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ زاخۆ رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه‌ی ناوی (عبدالباري نوري سليمان)ـه‌ و دانیشتووی ناوچه‌ی مسریكه‌ له‌ سێمێل، له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا شنگالییه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.